له شرنا‌خ و جوله‌مێرگ دوو سه‌رباز كوژران
له هه‌ردوو شارى شرنا‌خ و جوله‌مێگرى باكوورى كوردستان له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو دوو سه‌ربازى توركيا كوژران و پێنجى ديكه بريندار بوون.
K24 – هه‌ولێر:
له هه‌ردوو شارى شرنا‌خ و جوله‌مێگرى باكوورى كوردستان له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو دوو سه‌ربازى توركيا كوژران و پێنجى ديكه بريندار بوون.
رووداوى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبه‌كه له‌سه‌ر رێگه‌ى كاروانێكى هێزه‌كانى سوپاى توركيا له نزيك شارى شه‌رناخ روويدا و به هۆيه‌وه دوو سه‌رباز كوژران و دووى ديكه بريندار بوون.
به گوێره‌ى زانيارى كوردستان 24، دواى ته‌قينه‌وه‌كه هێزه‌كانى سوپاى توركيا ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى فراوانيان له ناوچه‌كه ده‌ستپێكردووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا له شارى جوله‌مێرگ بۆمبێكى چێندراو له‌سه‌ر رێگه‌ى كاروانێكى سه‌ربازى سوپاى توركيا ته‌قييه‌وه و له ئاكامدا 3 سه‌رباز بريندار بوون.