بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و شاندێكى هه‌ده‌په‌ كۆده‌بێته‌وه‌

سبەی بارزانى لەگەڵ شاندێكی ھەدەپەش كۆدەبێتەوە.

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی، بڕیار وایە لە سەردانەكەیدا بۆ توركیا لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆببێتەوە و پرسە گرنگەكانی نێوان توركیا و ھەرێمی كوردستان و ناوچەكە تاوتوێ بكەن.

ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، سبەی بارزانى لەگەڵ شاندێكی ھەدەپەش كۆدەبێتەوە.

ئەو سەردانەی بارزانی لە كاتێكدایە كە لە توركیا و باكووری كوردساتن شەڕ لە ئارادایە و پرۆسەی ئاشتیش وەستاوە، چاوەڕێ دەكرێت لە كۆبوونەوەكانیدا بارزانی دەستپێكردنەوەی قۆناغی ئاشتی لە دیدارەكانیدا بخاتە بەرباس.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/b295b1b6-b631-4c61-9b02-dc392ab8f63f/Barzani%20Serdan%20Pevajo.ism/manifest