چه‌وليك.. دوو جه‌رده‌وانى توركيا كوژران
لەچەولیك شەڕ و پێكدادانێك لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە و ھێزەكانی سه‌ر به سوپاى توركیا روويدا و له ئاكامدا 2 چه‌كدارى گوندپارێزى توركيا (جه‌رده‌وان) كوژران.
K24 – هه‌ولێر:
لەچەولیك شەڕ و پێكدادانێك لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە و ھێزەكانی سه‌ر به سوپاى توركیا روويدا و له ئاكامدا 2 چه‌كدارى گوندپارێزى توركيا (جه‌رده‌وان) كوژران.
لە ناوچەی جەھەنەم ئۆرمانی شارۆچكەی كانی ڕەشی چەولیك ھێزەكانی سوپای توركیا بە پشتیوانی چه‌كدارانى گونده‌كان ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازييان ئه‌نجامدا.
زانرا ئۆپەراسیۆنەكە رووبەڕووی هێزێكى گەریلای پەكەكە بووه‌ته‌وه و شه‌ڕو پێكدادان له نێوان هه‌ردوولا روويداوه و له ئاكامدا 2 جه‌رده‌وان كوژراوون.
دوای شەڕ و پێكدادانەكانیش بەھاوكاری ھێزی ئاسمانی دەست بە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان كراوە و فڕۆكه‌كانى توركيا چه‌ندين ئامانجيان له ده‌وروبه‌رى چه‌ليك بۆردومانكردووه.