ته‌ندروستی عێراق: له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه 39 كه‌س تووشی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بوونه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق نوێترین ئاماری تووشبوون به نه‌خۆشیی تای خوێنبه‌ربوونی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 17ـی ئایاری 2024)، سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاكو ئێستا، 39 كه‌س تووشی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بوونه.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌مساڵ به‌هۆی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون، پێنج كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداوه.
سه‌یف به‌در ده‌شڵێت، 12 حاڵه‌تی تووشبوون به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له پارێزگای زیقاڕ، شه‌ش حاڵه‌ت له نه‌ینه‌وا، پێنج حاڵه‌ت له واست و له به‌غدا و كه‌رخیش چوار حاڵه‌ت تۆماركراون.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، هیچ حاڵه‌تێك له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه.
تای خوێنبه‌ربوون چییه؟
یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه گوازراوه‌كان، كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤ و دیواری ده‌مار و موولووله‌ی خوێن له‌ناو ده‌بات، كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌رده‌كه‌ون، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م كه‌سی تووشبوو هه‌ست به نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا ده‌كات، كه تووشی تایه‌كی توند، ژانه‌سه‌ر، رشانه‌وه، سكچوون، ژانی ماسولكه‌كان و ئێسك و جومگه‌كان ده‌بێت.
له هه‌فته‌ی دووه‌م زیاتر مه‌ترسیداره، كه تووشبووه‌كه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جه‌سته‌ی تووشی خوێنه‌به‌ربوون ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تووشی سكچوونی خوێناوی ده‌بێت، ئه‌مه تا 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به مردن كۆتایی دێت.
نەخۆشیەکە له ساڵی 1944 له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ریهه‌ڵداوه و به گشتی له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.