ئیدارەی ئاسایشی ئەتۆمیی ئەمەریکا تاقیکردنەوەیەکی گرنگ لە ویلایەتی نیڤادا دەکات

ئیدارەی ئاسایشی ئەتۆمیی وەزارەتی وزەی ئەمەریکا تاقیکردنەوەیەکی گرنگی بەسەرکەوتوویی لە ویلایەتی نیڤادا بۆ چاودێریی دۆخی باری ئەتۆمیی ئەمەریکا ڕاگەیاند.

ئیدارەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئامانجی تاقیکردنەوەکە "کۆکردنەوەی زانیاریی گرنگ، بۆ پشتگیریی لە سەلامەتی، ئاسایش، متمانە و کاریگەریی سەرە ئەتۆمییەکانی ئەمەریکا بەبێ تاقیکردنەوەکانی پەیوەست بە تەقینەوە ئەتۆمییەکان".

ئاماژەی بەوەش کرد، تاقیکردنەوەکە کە لە 14ـی ئایاردا لە تاقیگەیەکی ژێرزەمینی لە ویلایەتی نیڤادا کراوە، ئەوەشی خستە ڕوو، کە ئەم جۆرە تاقیکردنەوانە بە پێشێلکردنی قەدەغەکردنی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان نازانرێت، چونکە هەڵدانی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی لەخۆ ناگرێت کارلێکی زنجیرەیی سەروو گرنگە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەمە 34ەمین تاقیکردنەوەیە لە جۆری خۆیدا. و بە تەواوی پابەندە بە ستانداردەکانی پەیمانی قەدەغەکردنی گشتگیری تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان.