دانیمارک.. مافی نیشتەجێبوون لەو کۆچبەرانە وەردەگرێتەوە کە سەردانی وڵاتەکەی خۆیان دەکەن

وەزیری کۆچبەرانی دانیمارک ڕایگەیاند، مافی نیشتەجێبوون لەو کۆچبەرانە وەردەگرێتەوە کە سەردانی وڵاتەکەی خۆیان دەکەن، تەنانەت ئەگەر سەردانیەکی کورتیش بێت.
کارل دێبڤاد بێک، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی دانیمارک ئاشکرای کرد، مافی نیشتەجێبوون لەو پەنابەرانە وەردەگرێتەوە و دیپۆرتییان دەکات، کەوا سەردانی وڵاتەکەی خۆیان دەکەن بەهەر هۆیەك بێت، و هەتا ئەگەر سەردانەکەی کورتیش بێت، ڕاشیگەیاند، ئامانجیان دووبارە توندکردنەوەی ڕێکارەکانی پەیوەست بە گەشتی پەنابەرانە.
ئەو وەزارەتە ڕێکارە نوێیەکانی خستە ڕوو کە بریتین؛ لە لێسەندنەوەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی ئەو کۆچبەرانەی کە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت، هەتا ئەگەر دەرکەوت پێشتریش سەردانی وڵاتەکەی کرد بێت، ئەوا بڕیاری لێ سەندنەوەی نیشتەجێبوون بەسەریدا جێبەجێ دەکرێت.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، یاساکانی ئێستەی دانیمارک ڕێگە بە پەنابەران دەدەن بۆ ماوەیەکی کاتی گەشت بکەن بۆ وڵاتی ڕەسەنی خۆیان، بەڵام بە مەرجێک 10 ساڵ لە دانیمارک نیشتەجێ بوو بێت.
وەزیری کۆچی دانیمارک ڕایگەیاند، هەر پەنابەرێک لە دانیمارک، بۆی نییە سەردانی وڵاتەکەی خۆی بکات، هەتا بۆ پشووی هاوینەش بێت، تەنانەت ئەگەر 10 ساڵیش لە دانیمارک نیشتەجێ بووبێت.
یاسا و سیاسەتە توندەکانی کۆچبەری و پەنابەری لە دانیمارک بۆتە هاوکاریی بۆ حکوومەتی سوید، کە لەلایەن ڕاستڕەوی توندڕەوەوە بە پاڵپشتی پارتی سەفاریای دیموکراتی ئەم حکوومەتە، هەوڵی ئامادەکردنی پاکێجێک لە یاسای توند کە هاوشێوەی یاساکانی دانیمارک بێت، بە مەبەستی وەستاندنی کۆچکردن بۆ سوید و کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگەی کۆچبەران.