پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ره‌و گه‌ڕی دووه‌م ده‌چێت
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شڤان جه‌باری په‌یامنێری كوردستان24، پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ره‌و گه‌ڕی دووه‌م ده‌چێت.
پرۆسه‌كه له نێوان مه‌حموود مه‌شهه‌دانی و سالم عیساوی بڕیاره بچێته گه‌ڕی دووه‌م.
به ئاماده‌بوونی 258 په‌رله‌مانتار گه‌ڕی یه‌كه‌می دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی په‌رله‌مانی عێراق دەستیپێکرد و دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان هیچ کام لە کاندیدەکان 167 دەنگی نەهێنا، بڕیاره گه‌ڕی دووەمی پرۆسه‌كه له نێوان مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ده‌ستپێبكات.
له‌مباره‌یه‌وه شڤان جه‌باری په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، به هه‌ر میكانیزمێك بێت، كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستیپێكردووه و 258 په‌رله‌مانتار له ژووره‌وه‌ن، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی موحسین مهدهلاوی و دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه ده‌چێت.