بارزانى و ئه‌ردۆغان له‌ كۆبوونه‌وه‌دان

به‌ گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24 له‌ نزيك كۆشكى سه‌رۆكايه‌تى توركيا، كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى و سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه‌ى نێوانيان ده‌ستپێكردووه‌.

K24 – هه‌ولێر:

په‌يامنێرى كوردستان 24 رايگه‌ياند، سه‌رۆك كۆمارى توركيا پێشوازى له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌.

پرسه‌ هه‌نووكه‌ييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركيا و ره‌وشى نوێى ناوچه‌كه‌ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان بارزانى و ئه‌ردۆغان ده‌بن.

ميدياى توركيا به‌ بايه‌خه‌وه‌ رووماڵى رووداوه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.