پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق چووه گه‌ڕی سێیه‌م
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شڤان جه‌باری په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا، ده‌نگه‌كان جیاكرانه‌وه و پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق چووه گه‌ڕی سێیه‌م.
ده‌نگه‌كان:
كۆی ده‌نگه‌كان: 311
سالم عیساوی: 158 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه
مه‌حموود مه‌شهه‌دانی: 137 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه
عامر عه‌بدولجه‌بار: 3 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه
ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عی: هیچ ده‌نگێكی به‌ده‌ست نه‌هێناوه
ده‌نگی پوچه‌ڵ: 13
دواتر موحسین مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، پشوێك ده‌ده‌ین، دواتر رایده‌گه‌یه‌نین، ده‌چینه گه‌ڕێكی دیكه‌ی ده‌نگدان یاخوود دانیشتنه‌كه كۆتایی پێده‌هێنین.