فەرمی: دێ زێربی ریزەکانی برایتن جێدەهێڵێت
رۆبێرتۆ دێ زێربی راهێنەری ئیتاڵی یانەی برایتنی ئینگڵتەرا، کە یەکێکە لە پاڵێواروانی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، بە شێوەیەکی فەرمی جیابونەوەی لە یانەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزە راگەیاند.
ماڵپەری فەرمی یانەی برایتنی ئینگڵتەرا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، یاریی سبەی بەرامبەر مانچیستەر یونایتد دوایین یاریی دێ زێربی لە یاریگای یانەکەیان دەبێت، دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەش راهێنەرەکەیان واز لە پۆستەکەی دەهێنێت. راهێنەرە ئیتاڵیەکە تاوەکو ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەبوو.
کریستیان فاڵک رۆژنامەنوسی ئەڵمانی لە تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، دێ زێربی بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ راهێنەرایەتی یانەی بایرنی میونشن و بە ئەگەرێکی زۆرەوە، ناوبراو وەرزی داهاتوو لە شوێنی توماس توخێل دەبێتە راهێنەری یانەکەی هەرێمی باڤارییا.
رۆبێرتۆ دێ زێربی بۆ جاری یەکەم لە ساڵی 2022 بووە راهێنەری یانەی برایتن و ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی، توانی پلەی شەشەمی پرێمەرلیگ و باشترین پلە بۆ ئەو یانەیە بەدەستبهێنێت. سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن هەردوولا لەسەر بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێوانیان کە 10 ملیۆن پاوەندە رێککەوتون.