زه‌نگی ده‌ستپێكردنی دانیشتنی په‌رله‌مان لێدرا
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، 89 ئیمزا كۆكراوه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن گه‌ڕی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، زه‌نگی ده‌ستپێكردنی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان لێدرا.
ئەمڕۆ شەممە (18ـی ئایاری 2024) دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی په‌رله‌مانی عێراقدا دەستیپێکرد و هەر یەک لە مەحموود مەشهەدانی، سالم عیساوی، تەڵال زەوبەعی و عامر عەبدولجەببار خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەربژێر کرد.
هاوکات هەر چوار کاندیدەکە نەیانتوانی لە گەڕی یەکەمی دەنگداندا لە کۆی 329 دەنگ، 166 دەنگ بدەست بهێنن و پۆستەکە یەکلابکەنەوە، بۆیە دەنگدانەکە چووە گەڕی دووەم، لە گەڕی دووەمیش کێبڕکێکە لە نیوان مەشهەدانی و عیساویدا بوو، بەڵام گەڕی دووەمیش بە کۆتا هات، گەڕی سێیەم گرژیی و ئاڵۆزیی لێکەوتەوە.
دەنگەکانی گەڕی دووەم بەو شێوەیە بوو؛ مەحموود مەشهەدانی 137 دەنگ، سالم عیساوی 158 دەنگ، عامر عەبدولجەبار 3 دەنگ.