له گه‌ڤه‌ر بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ هاتوچوو قه‌ده‌غه كرا
به رۆكێت هێرشكرایه سه‌ر پۆلیس
K24 – هه‌ولێر
له شارۆچكه‌ی گه‌ڤه‌ر له باكووری كوردستان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ هاتوچوو قه‌ده‌غه‌كرا.
قه‌ده‌غه‌یی هاتوچوو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه كاتژمێر 06:00 چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌ام ده‌بێت. قه‌ده‌غه‌یی هاتوچوو پاش ئه‌وه‌ی دیت كه له ناوه‌ڕاستی شه‌وی رابردوو به رۆكێت هێرشكرایه سه‌ر زرێپۆشێكی پۆلیس، كه له ئه‌نجامدا پۆلیسێك بریندار بووه.
پێشتر رۆژی 13 ئادار هاتوچوو له شارۆچكه‌ی گه‌ڤه‌ر قه‌ده‌غه‌كرابوو، كه تا رۆژی 30 ئایار به‌رده‌وام بوو.