شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌گرێته‌وه
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراقی پێشبینییه‌كانی بۆ كه‌شوهه‌وای چه‌ند رۆژی داهاتوو راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له سبه‌یه‌وه شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان و عێراق بگرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراقی، بۆ رۆژی سێشه‌ممه كه‌شوهه‌وای ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق، ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و له هه‌رێمی كوردستان هه‌وراوی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ نمه‌باران و له ناوچه شاخاوییه‌كان پێشبینی بارانی مامناوه‌ند ده‌كرێت.
بۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ش پێشبینییه‌كان ئاماژه بۆ ئاسمانی هه‌وراوی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران و بارانی مامناوه‌ند.
بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان وه‌ك رۆژی پێشتر ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.