هه‌ده‌په پرۆژه‌یه‌ك بۆ چارەسەركردنی ئاشتیانەی پرسی كورد پێشكەش دەكات
داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كات
K24 – هه‌وڵیر
پارتی دیموكراتیكی گه‌لان ـ هه‌ده‌په له‌ژێر ناوی "چه‌كه‌كان بێ ده‌نگ بكرێن و هزره‌كان بپه‌یڤن" پرۆژه‌یه‌ك بۆ ئاشتیانه چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد پێشكه‌شی ته‌واوی لایه‌نه‌كانی توركیا ده‌كات.
له به‌ییاننامه‌ی هه‌ده‌په‌دا پێداگری له‌سه‌ر ده‌ریچه‌ی سیاسه‌تی دیموكراتیك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كراوه و به ئاماژه پێدان به به‌یاننامه‌ی كه‌جه‌كه له رۆژی 20 ئاب باس له چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ پرسی كورد له توركیا ده‌كات.
هه‌ده‌په سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كانی ئه‌م ساڵه‌ی دوایی ده‌خاته‌ڕوو و پێداگری له‌سه‌ر بێ ده‌نگ كردنی چه‌كه‌كان و به‌ده‌نگهاتنی هزره‌كان ده‌كات كه له دژی توندوتیژی و شه‌ڕه و له‌گه‌ڵ گرتنه به‌ری سیاسه‌تی دیموكراتیكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ره‌وشی ئێستا به ده‌رفه‌تێك ده‌زانێت بۆ چاره‌سه‌رییه‌كی ئاشتیانه و داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دانوستان و پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كات كه پیویسته له‌ژێر ئیراده‌ی په‌رله‌مان هه‌نگاوی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بهاوێژرێت.
هه‌ده‌په بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه و پێشخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و نه‌هێشتنی شه‌ڕ و پێكدادان داوای هه‌ڵگرتنی ژووری تاكه‌كه‌سی ئۆجه‌لان له ئیمراڵی ده‌كات و پێشنیاره‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی پرسی كورد ده‌خاته به‌رده‌م پارته‌كانی ناو په‌رله‌مانی توركیا و داوایان لێ ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م سیاسه‌تی دیموكراتیك، گرێبه‌ستێكی نوێی دیموكراتیك، یه‌كسانی و ئازادی بگرنه به‌ر و بۆ دانانی ده‌ستوورێكی نوێ و به‌رفراوانكردنی ئازادی، ئاماده‌یی خۆی بۆ گرتنه به‌ری هه‌نگاوی پێویست راده‌گه‌یه‌نێت.