ئانۆ جه‌وهه‌ر به ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز وه‌ڵامی دادگه‌ی فیدراڵی ده‌داته‌وه

K24 – هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی دادگەی فیدراڵیی عێراق بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی سه‌باره‌ت به كورسیی پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان پەسەند کرد، نیگه‌رانیی و ناڕه‌زایه‌تی پێكهاته‌كانی لێ كه‌وته‌وه و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی حامورابیش به ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی ده‌رده‌بڕی و وه‌ڵامی بڕیاره‌كه ده‌داته‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 21ـی ئایاری 2024) ئانۆ جه‌وهه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی حامورابی له تۆڕی (ئێكس) به ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز وه‌ڵامی بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵیی عێراقی له باره‌ی كورسیی پێكهاته‌كان داوه‌ته‌وه.
ئانۆ جه‌وهه‌ر له ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یدا ئایه‌تی ژماره سێی سووره‌تی (الصف)ـی به كار هێناوه، كه خوا فه‌رموویه‌تی "يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لا تَفْعَلُونَ، كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا لا تَفْعَلُونَ"، واته ئه‌ی كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران بۆچی قسه و كرده‌وه‌تان وه‌ك یه‌ك نییه و ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن جێبه‌جێی ناكه‌ن، به لای خواوه گوناهێكی گه‌وره‌یه كاتێك ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن جێبه‌جێی ناكه‌ن.
ئەمڕۆ سێشەممە (21ـی ئایاری 2024) دادگەی فیدراڵیی عێراق بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد، بەپێی دەقی بڕیارەکە پێنج کورسییەکەی پێکهاتەکان بەسەر پارێزگاکانی هەولێر، سلێمان و دهۆک دابەش دەکرێن.
پێشتر دادگەی فیدراڵیی بڕیاری دابوو ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ 100 کورسی کەم بکاتەوە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بە بشتبەستن بەو بڕیارە کورسییەکانی بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کورستان‌دا دابەش کردبوو: هەولێر، 34 کورسی، سلێمانی 38، دهۆک 25 و هەڵەبجەش سێ کورسی.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لا تَفْعَلُونَ، كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا لا تَفْعَلُونَ.
— Ano Abdoka ܐܢܘ 𒀭آنو (@AnoAbdoka) May 21, 2024