لاگارد: تەواو دڵنیام هەڵاوسان لەناوچەی یۆرۆ لە ژێر کۆنترۆڵدایە
کریستین لاگارد، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەورووپا لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی: "تەواو دڵنیایە" هەڵاوسان لە ناوچەی یۆرۆ، لەژێر کۆنترۆڵدایە لەگەڵ کاڵبوونەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانی وزە .
هەرچەندە بانکی ناوەندیی ئەورووپا نزیکە لە ڕاگەیاندنی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود لە 6ـی حوزەیران، بەڵام سەرنجی داڕێژەرانی سیاسەت گۆڕاوە بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەو ئاراستەیەی کە ڕێژەی سوود لە داهاتوودا دیاری دەکات.
لاگارد لە چاوپێکەوتنێکدا لە تەلەفزیۆنی RTEـی ئێرلەندی ڕاگەیاند، دڵنیام کە هەڵاوسان لە ژێر کۆنترۆڵدایە.
لاگارد، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو چاوەڕوانییانەی بۆ ساڵی داهاتوو و ساڵی دوای ئەوە هەیانە، زۆر نزیکە لە ئامانجەکە، لەوە دڵنیام کە چوینەتە قۆناغی کۆنترۆڵکردن.
هەروەها لاگارد جەختی کردەوە کە پێویستە ئەورووپا خۆئامادە بکات، بۆ ئەگەری هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆکی ئەمەریکا، چونکە "لێکەوتەی دەبێت بۆ ئەورووپا، جا لە ڕێگەی باجەوە بێت یان لە ڕێگەی ئامرازەکانی دیکەوە".