دانیشتووانی باكووری كوردستان گله‌یی له حكوومه‌ت و په‌كه‌كه ده‌كه‌ن
به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان
K24 - باكووری كوردستان:
یەك لەو شارانەی باكووری كوردستان كە شەڕو ئاڵۆزی نەیگرتووەتەوە، شاری ئێلەھە، بەڵام سیاسییەكانی شارەكە رایدەگەینن كە ئاڵۆزیی شارەكانی دیكە كاریگەریی نەرێنیی لەسەر ئێلەھ كردووە، پارتە كوردییەكانیش رەخنە لە پەكەكە و حكوومەت دەگرن سەبارەت بە درێژەپێدانی ئاڵۆزییەكان، پارتی دەسەڵاتداریش پەكەكە بە ھۆكاری دروستبوونی ئاڵۆزییەكان دەزانێت.