لە یارییەکی بۆسکینگدا، بۆکسەوانێکی کورد لە بۆکسەوانێکی کۆستاریکی بردەوە

لە یارییەکی بۆسکینگدا لە ئەمەریکا، بۆکسەوانێکی کوردی دانیشتووی کازاخستان لە بۆکسەوانێکی کۆستاریکی بردەوە.
عەلی ئەحمەدۆڤ، بۆکسەوانی کوردی تەمەن 28 ساڵانی دانیشتووی وڵاتی کازاخستان، لە یارییەکی بۆسکینگدا کە لە شاری دیترۆیتی ویلایەتی میشیگنی ئەمەریکا بەڕێوە چوو؛ لە ئینکارناسیون دیاز، بۆکسەوانی تەمەن (40) ساڵانی کۆستاریکی بردەوە.
جۆری یارییەکە لە لە کێشی مامناوەند بوو و عەلی ئەحمەدۆڤ پێش کاتی دیاریکراو و لە گێمی دووەمدا، ڕکابەرەکەی بە بۆکسێک خستە سەر زەوی و سەرکەوتنی بە دەست هێنا.
بۆ بینینی ڤیدیۆی یارییەکە، کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە: https://www.youtube.com/watch?v=Kqg9ekyfUOY