له گه‌ڤه‌ر هاتوچۆ قه‌ده‌غه كرا
لە كاتژمێر 06:00 ی بەیانی ئەمڕۆوە قەدەغەی ھاتووچۆ دەستپێدەكات و تا 3 رۆژ بەردەوام دەبێت.
K24 – هه‌ولێر:
پەیامنێری كوردستان 24 رایگەیاند، كاتژمێر 1:30 خولەكی شەوی رابردوو لە بڵندگۆی مزگەوتەكانهوه خەڵكی لەوە ئاگادار كرانەوە، كە لە كاتژمێر 06:00 ی بەیانی ئەمڕۆوە قەدەغەی ھاتووچۆ دەستپێدەكات و تا 3 رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە 13ی ئازار/ مارسى رابردووش‌دا بڕيارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ راگه‌يه‌ندراو بۆ ماوەی 78 رۆژ لەو شارە به‌رده‌وامبوو.