شاندێکی بواری شوێنەواری ئیمارات: هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك پێگه‌ی كه‌له‌پووری و شوێنه‌واری جیهانیی گرنگی تێدایە

شاندێکی بواری شوێنەواری ئیماراتی ئاماژە بەوە دەکەن، هەولێر کۆمەڵێک پێگەی کەلەپووری و شوێنەواری جیهانیی گرنگیی تێدایە، بە هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان برەوی پێدەدەن و هاوکاریی پێویست لەو بارەوە پێشەکش دەکەن.
رۆژی یەکشەممە(26ـی ئایاری 2024)، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ، پێشوازی له شاندێكی بواری شوێنه‌وار له وڵاتی ئیمارات كرد كه پێكهاتبوون له ئه‌ندازیار ره‌شاد محه‌ممه‌د بوخه‌ش، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پووری بیناسازیی ئیمارات و ئه‌حمه‌د ئال حه‌ره‌م جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه كرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر لەو دیدارەدا، پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردنی نێوان هەولێر و شاندی ئیمارات کردەوە له پێناو بره‌ودان به شوێنه كه‌له‌پوورییه‌كان و مێژووییه‌كان و شوێنه‌وارییه‌كانی هه‌ولێر.
ئومێد خۆشناو گوتی، ، وڵاتی ئیمارات له بواره‌كانی كه‌له‌پووریی و شوێنه‌وارناسیی پێشكه‌وتوون، هه‌میشه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ پسپۆرانی ئه‌و وڵاته له په‌یوه‌ندیی دابین و له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه شوێنه‌واره كه‌له‌پوورییه‌كان گرنگی پێبده‌ین.
بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، شاندی ئیماراتی ئاماژەیان بەوە کردووە، شاری هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك پێگه‌ی كه‌له‌پووریی و شوێنه‌واریی جیهانی گرنگی تێدایە، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بره‌وی پێده‌ده‌ن و له‌مڕوه‌وه هاوكاریی پێویست پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
دواتر شاندی ئیمارات، باسیان له گرنگیی پێگه‌ی قه‌ڵاتی هه‌ولێر و بازاڕی قه‌یسه‌ری و چه‌ندین شوێنی دیكه‌ی شوێنه‌واری و كه‌له‌پووری شاری هه‌ولێر كرد و ڕایانگه‌یاند، ڕاسته له ڕووی جوگرافییه‌وه ئه‌و شوێنانه له كوردستان و شاری هه‌ولێرن، به‌ڵام موڵكی مرۆڤایه‌تین و پێویست ده‌كات نۆژه‌ن بكرێنه‌وه و گرنگیی ته‌واویان پێبدرێت، تاكو گه‌شتیاران له هه‌موو جیهان سه‌ردانیان بكه‌ن.