قوباد تاڵه‌بانی: په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و قه‌ته‌ردا هه‌یه
جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، قه‌ته‌ر وڵاتێكی گرنگیی ناوچه‌یه‌كی گرنگه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و قه‌ته‌ر هه‌یه. ده‌شڵێت: "قه‌ته‌ر وڵاتێكی گرنگیی ناوچه‌یه‌كی گرنگه ".
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: "له چوارچێوه‌ی عێراقدا، هه‌رێمی كوردستان په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتی قه‌ته‌ر ده‌دات".
ئەمڕۆ یەکشەممە (26ـی ئایاری 2024) بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد حەسەن ئەلحەممادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ وباڵیۆزی قەتەڕ لە عێراق، ڕێورسمی کردنەوەی کونسوڵخانەی قەتەڕ لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتيی قەتەڕ، هاوکار و یارمەتیدەر دەبێت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.