مه‌سرور بارزانی: هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی سەقامگیر و لەبارە بۆ وەبەرهێنان
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی سەقامگیر و لەبارە بۆ وەبەرهێنان.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕیی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو)، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نووسیوویه‌تی: "کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی قەتەر لە هەولێر، دەستپێکێکە بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانمان".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی سەقامگیر و لەبارە بۆ وەبەرهێنان".
مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت: "بانگهێشتی وەبەرهێنەرانی قەتەری دەکەین و پێیان دەڵێین حکومەتی هەرێم ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هەموو کارئاسانییەک".
ئەمڕۆ یەکشەممە (26ـی ئایاری 2024) بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد حەسەن ئەلحەممادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ وباڵیۆزی قەتەڕ لە عێراق، ڕێورسمی کردنەوەی کونسوڵخانەی قەتەڕ لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتيی قەتەڕ، هاوکار و یارمەتیدەر دەبێت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 36 نوێنەرایەتی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، کە پێکهاتوون لە؛ کونسوڵگەری گشتیی، نووسینگەی باڵیۆزخانە، نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان و نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا.
Last year, the first shipment of Kurdistan’s agricultural exports arrived in the Qatari market.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 26, 2024
We’re also in talks regarding industry, banking and renewables.
Today, we inaugurated the Qatar General Consulate in Erbil to help bridge trade and strengthen people-to-people ties. pic.twitter.com/g4c8C4BnwL