ئه‌عره‌جی: رێگه ناده‌ین گرووپه تیرۆریستییه‌كان له خاكی عێراقه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگه ناده‌ین گرووپه چه‌كداره تیرۆریستییه‌كان له خاكی عێراقه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی راوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانی عێراق، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 26ـی ئایاری 2024) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، پێشوازیكرد له عه‌لی ره‌زا گونه‌ی باڵیۆزی توركیا له به‌غدا كرد.
له دیدارێكدا باسیان له هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌باره‌ی پرسه هاوبه‌شه‌كانی و جێی بایه‌خی هه‌ردوولا كرد.
هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر دوایین سه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ عێراق و گرنگی واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كان.
قاسم ئه‌عره‌جی له دیداره‌كه‌دا رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی عێراق جێگیره و رێگه نادات گرووپه چه‌كداره تیرۆریستییه‌كان له خاكی عێراقه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی مه‌ترسیی بۆسه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌ردوو وڵات.
پێشتریش هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بە سەردانەکەیان بۆ بەغدا و هەولێر دابوو و رایگەیاند، عێراق بۆ ئەوان گرنگە و دەیانەوێت پێکەوە لەگەڵ بەغدا رووبەڕووی پەکەکە ببنەوە.
