شەوێکی خوێناوی لە ڕەفەح
به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین، ئه‌مشه‌و سوپای ئیسرائیل هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كه‌مپێكی ئاواره فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له باكووری رۆژئاوای ڕه‌فه‌ح، به‌هۆیه‌وه زیاتر له 40 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش به سه‌ختی بریندار بوونه.
هه‌روه‌ها ئاماژه بە ئه‌وه‌ش كراوه، هێرشه‌كه بە هه‌شت مووشه‌ك كراوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ژماره‌یه‌كی زۆری كوژراو و برینداران له كه‌مپه‌كه‌دا ماون و تیمه فریاگوزارییه‌كان ناتوانن بگه‌ن به شوێنی ڕووداوه‌كه.
له‌مباره‌یه‌وه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به گشتیی و جۆ بایدن به‌تایبه‌ت.
بەرگریی شارستانیی غەززەش ده‌ڵێت، ئەو شوێنەی ئیسرائیل بۆردوومانی کردووە 100 هەزار ئاوارەی لێ دەژی.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.