سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئایاری 2024، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ڕادۆ دۆبرێ، باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا كە پێترێ كۆنستانتین، كونسوڵی گشتیی ڕۆمانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و كۆسپ و ئاڵنگارییەكانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەكە كرا.
وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هەر لەو دیدارەدا جەخت لە قووڵكردنەوەی دۆستایەتی و فراوانكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ڕۆمانیا كرایەوە".
هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.