پارێزگاری هەولێر: بۆ رێگریكردن له ئاگركه‌وتنه‌وه رووبه‌ڕووی زێده‌ڕۆیی بازاڕه میللییه‌كان دەبینەوە
پارێزگاری هەولێر ئاشکرای دەکات، بۆ رێگریكردن له ئاگركه‌وتنه‌وه، رووبه‌ڕووی زێده‌ڕۆیی بازاڕه میللییه‌كان دەبنەوە.
رۆژی دووشه‌ممه (27ـی ئایاری 2024)، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، کۆبوونەوەیەکی تایبەت به لابردن و نه‌هێشتنی زێده‌ڕۆیی،له بازاڕه میللییه‌كانی شاری هه‌ولێر بە ئامادەبوونی هێمن قادر و مه‌سعوود كاڕه‌ش جێگرانی پارێزگار و ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د یاریده‌ری پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر و كارزان هادی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ك به‌رپرسیی په‌یوه‌ندیدار بە‌ڕێوه‌چوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو ستایشی لایەنە پەیوەندارەکانی کردووە لە كه‌مكردنه‌وه‌ی زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر شه‌قام و كاره‌با و تۆڕه‌كانی ئاو، له بازاڕه میللییه‌كانی شاری هه‌ولێر.
پارێزگاری هه‌ولێر لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە، له‌پێناو رێگریكردن له دروستبوونی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه و دروستبوونی كاره‌ساتی گه‌وره، پێویسته ڕووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره‌كانی زێده‌ڕۆیی له بازاڕه میللییه‌كان ببنه‌وه و كه ده‌بنه هۆكاری زیانگه‌یاندن به سه‌رو ماڵی هاووڵاتییان و كاسبكاران، به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه به‌ره‌و وه‌رزی هاوین و گه‌رما ده‌چین.
پارێزگاری هەولێر جه‌ختیكرده‌وه، پێویسته لێپرسینەوە یاساییه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌موو شێوازێكی زێده‌ڕۆیی بگیرێته به‌ر و چاوپۆشی له هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌كرێت.
هاوکات جه‌ختی له گرنگیدان به ڕێنماییه‌كانی به‌رگریی شارستانیی كرده‌وه، به‌تایبه‌ت له دانانی سیسته‌می ئاگركوژێنه‌وه له ته‌واوی بازاڕه میلییه‌كانی شاری هه‌ولێر.
لە کۆبوونەوەکەدا، مه‌ترسییه‌كانی سیسته‌می غاز و بوونی تانكی غاز له بازاڕه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، لەگەڵ ئەوەشدا داوا له به‌رگریی شارستانی كرا به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پرسه بكه‌ن و به‌رده‌وام له سه‌لامه‌تی تانكییه‌كانی غاز دڵنیا ببنه‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ڕاسپارد، له دانانی سیسته‌می كامێرا له بازاڕی قه‌یسه‌ری شاری هه‌ولێر و بازاڕه‌كانی دیكه به‌رده‌وام بن و هاووڵاتییان ده‌ستهه‌ڵبگرن له ئه‌نجامدانی سه‌رپێچیی و زێده‌ڕۆیی بۆسه‌ر ته‌واوی سێكته‌ره‌كان، چونكه مه‌ترسیی بۆسه‌ر ژیان و ماڵ و موڵكیان دروست ده‌كات.