سوودانی داوا ده‌كات ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دوا نه‌خرێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوا ده‌كات ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دوا نه‌خرێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یه‌ندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 27ـی ئایاری 2024)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی به‌دواداچوون بۆ ته‌وتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوودانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، پێویسته بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی ته‌وتینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت و به‌دواداچوونیش بۆ رێككاره‌كان له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی عێراق و بانكه حكوومییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه كرا.
سوودانی داوایكرد، ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دوا نه‌خرێت و گوتی: حكوومه‌تی عێراق به‌پێی یاسا و ده‌ستوور پابه‌نده به دابینكردنی ماف و شایسته‌كانیان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مه‌سرور بارزانی دووپاتی كرده‌وه، بەردەوام لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندیدایە بۆ ئەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارە بکرێن. گوتیشی، "هەموو هەوڵەكانمان خستۆتە گەڕ مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا بدرێت."