پۆلیسی فەرەنسا بڵاوەی بە خۆپیشاندانە بەرفراوانەکەی پاریس کرد
پۆلیسی پاریس بڵاوە بە خۆپیشاندانێکی بەرفراوان کرد, کە نزیکەی 10 هەزار کەس بەشدارییان لەو خۆپیشاندانە کرد و ئەو کۆمەڵکوژییەیان شەرمەزار کرد کە هێزەکانی ئیسرائیل لە کەمپێکی ئاوارەکانی شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە ئەنجامیان دا.
بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە غەززە، بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپێکی شاری ڕەفەح، لانیکەم 45 هاووڵاتی فەڵەستینی کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵ بوون کوژران.
سەبارەت بەو هێرشکردنەی سەر کەمپەکە، دوێنێ دووشەممە، لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە پاریس خۆپیشاندانێک گەورە لە ژێر دروشمی "هەموومان منداڵی غەززە"ین "بژی خەباتی گەلی فەلەستین"، "غەززەی ئازاد" بەڕێوە چوو، خۆپیشاندەرەکان دەشیان گوت، "پاریس لەگەڵ تۆیە".
لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران دروست بوو، کە پۆلیس گازی فرمێسکڕێژی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارهێنا.
هەروەها خۆپیشاندەران ئاڵای فەڵەستینیان هەڵکردبوو و تابلۆیەکیان پێبوو لەسەری نووسرابوو، "ئێمە منداڵێک ناکوژین، جا جوولەکە بێت یان فەڵەستینی، بۆردومانەکان ڕابگرن، فەڵەستین ئازاد بکەن و ڕەفەح و غەززە ئێمەین لەگەڵ تۆین".
هەندێکی دیکەش لە خۆپیشاندەران دەیانگوت "من لێرەم بۆ پاراستنی گەلەکەم، و بۆ ئیدانەکردنی ئەوەی لە ڕەفەح ڕوویدا ساڵی 2024ـە، جینۆساید هەیە و فەرمانڕەواکانمان هیچ ناکەن".
یەکێک لە خۆپیشاندەران بە ڕۆژنامەی لۆفیگارۆی ڕاگەیاند، "لە ئێستادا تاکە بژاردە خۆپیشاندانە".
یەکێک لە خۆپیشاندەران بە میدیاکانی فەرەنسای گوت: هەستێکی ناخۆشم هەیە، بۆ ئەوەی بەسەر خەڵکی ئاوارەکانی شاری ڕەفەحەدا هاتووە، دەشڵێت: خۆی و خێزانەکەی نەیانتوانیوە ڕۆژەکە بە باشی بەسەر بەرن و دوای بینینی ئەو دیمەنە سەختانەی شاری ڕەفەح، بۆیە نانیان بۆ نەخوراوە کە دیمەنەکانی کۆمەڵکوژیەکەی ڕەفەحیان بینیووە.
Hier soir, à #paris, une grande #manifestation a réuni des milliers de personnes en soutien à la #PALESTINE après la frappe israélienne sur #Rafah.
— Poing de Vues Media (@PoingdeVues) May 28, 2024
Vidéo de @lucAuffret pic.twitter.com/ydM7QHYgEI
🚨🇫🇷🇵🇸 FLASH | Une femme a été violemment projetée au sol par les CRS lors de la manifestation Pro-Palestine à Paris.
— Cerfia (@CerfiaFR) May 27, 2024
pic.twitter.com/34JM8XGgKz