ئەو ڕووبارە بۆ مەلەکردن سەلامەت نییە
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان داوا لەهاووڵاتیان دەکات، بەمەبەستی مەلەکردن نەچنە سەر ڕووباری سیروان چونکە بەهیچ شێوەیەک تەندرووست وسەلامەت نییە و ڕێگەپێدراو نییە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان لە ڕاگەیندراوێکدا ئاماژەی کرد، هاووڵاتیانی خۆشەویست بەمەبەستی مەلەکردن نابێت بچنە سەر ڕووباری سیروان، چونکە بەهیچ شێوەیەک تەندرووست وسەلامەت نییە و ڕێگەپێدراو نییە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، بۆ ئەو مەبەستە سەردانی مەلەوانگەکانی ناوشاربکەن چونکە مەرج وڕێنماییەکانی سەلامەتی تێداجێبەجێ کراوە بەڵام ئەگەر هاتوو ڕۆیشتن بۆسەرڕووباری سیروان پیویستەڕچاوی ئەم ڕێنماییانەی لای خوارەوەبکەن،
1-پێویستە لەکاتی مەلەکردن دا زۆر وریابن ودڵنیابن لەقوڵی ئــاوەکە.
2-بەهیچ شێوەیەک مناڵ بەتەنیا مەلەنەکات یان ئەوکەسانەی کەمەلەوانی نازانن.
3-پێویستەهەندێک کەلوپەلی فریاگوزاریتان پێبێت وەکو "چوپ، هێلەکی ڕزگارکردن، یان حەبلی ڕزگارکردن".
4-یاری نەکردن و یەکتری نقوم نەکردن لەناوئاودا چونکە دەبێتەهۆی ماندوبوون وتەنگەنەفەسی.
5-بەهیچ شێوەیەک لەشوێنی کارگەکانی "غەسالە" مەله نەکرێت، چونکە ڕێڕەوی ئاوەکەی تێکداوە.
6-بامەلەوانیش بیت نەچیتە هەمووشوێنێک کەشارەزانیت.
7-مەلەنەکردن لەکاتەکانی شەودا.
8-مەلەنەکردن لەوشوێنانەی کەهێمای ئاگادارکردنەوەی لێ دانراوە "تابلۆی قەدەغەکردنی مەلەکردن" چونکە مەترسی دارە.