شارەوانی هەولێر: کێشەی گوندی کۆری چارەسەر بوو

سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، كێشه‌ی زه‌وییه‌كانی گوندی كۆری چاره‌سه‌ر كران و خاوه‌ن زه‌وییه‌كان ده‌توانن مامه‌ڵه‌كانیان ڕایی بكه‌ن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی ئایاری 2024، کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، پاش وەرگرتنی ره‌زامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەشێک لە هاووڵاتییانی خاوەن زەوی قەرەبووی گوندی کۆری، ڕامانگەیاند، هەموو ئەو خاوەن زەوییانەی کە لە ماوەی رابردوودا زەوی گەزنەیان تۆمارکردووە بە ناوی خۆیان و پاشان مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیان لەسەر کردووە و بەناوی کەسی دووەم تۆمار کراوە، ئێستە دەتوانن مامەڵەکانیان بکەن.
سەرۆکی شارەوانی دەڵێت، "ئێمە نەمان دەزانی ئایا ئەو مامڵەی کە هەیە، بەناوی خاوەن زەوییەکەیە یاخود ناوی لیستی خاوەن زەویی و زه‌وییه‌كان زیاتر له 100 پارچه زەوی ده‌بن و پێشتر نه‌مده‌توانی مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ین، ئەو کێشە بۆ ئێمە بووە گرفت، هەر بۆیە لای خۆمانەوە نووسراوێکمان کرد، بۆ ئەنجوومەن و وەزارەت تاکو ڕەزامەندی لەسەر بدرێت، ئێستە ئەوانەی زەوییەکانیان بە تاپۆ کراوە، بەناوی ئەوانەوە دەکرێت".
سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەشڵێت، "لە ئەمڕۆوە هاووڵاتییان دەتوانن سەردانمان بکەن، بۆ ئەوەی داوای بە تاپۆ کردنی ئەو زەوییانە و مامەڵەکانیان بکەن".
"هاووڵاتییان کێشەیەکی دیکەشیان هەبوو، ئەویش چوونە ناو پڕۆژەکانە بوو کە لەسەر داهاتی %15، بڕیارمانداوە پڕۆژەیەکمان کە ڕێکارییەکانی تەواو بووە، بچێتە بواری جێبەجێکردن ئەو کێشەش چارەسەر بکەین". کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر وا دەڵێت.
گوندی كۆری له ساڵی 2014 به پێی رێككه‌وتنێكی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشوور لە ھەولێر لەسه‌ر ڕووبه‌ری هه‌زار و 592 دۆنم زەوی، بڕیاری دروستکردنی درا، کە بریتی‌بوو لە پێنج هه‌زار و 304 یەکەی نیشتەجێبوون، نزیکەی هه‌زار و 200 لەو خانووانە دابەش کران، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بڕیارێک دابەشکردنی خانووەکانی دیکەی ڕاگرت.