وردەكاری لەبارەی هاتنی "راهێنەرە هەرزانەكەی" بارسێلۆنا

هانز فلیك راهێنەری داهاتووی بارسێلۆنا
هانز فلیك راهێنەری داهاتووی بارسێلۆنا

هانز فلیك راهێنەری ئەڵمانیا بۆ شوێنگرەوەی چاڤی هێرناندێز گەیشتە بارسێلۆنا و بڕیارە سبەی پێشكەشی میدیایەكان بكرێت، لە لایەكی دیكەیشەوە تەواوی وردەكاری لەبارەی مووچە و رێكەوتنەكەی فلیك لەگەڵ بارسێلۆنا بڵاو دەكرێتەوە.

فێرناندۆ بۆلۆی رۆژنامەنووسی ئیسپانیا یەكەمین كەس بوو ڤیدیۆی ساتی گەیشتنی هانز فلیك بۆ بارسێلۆنای بڵاوكردەوە كە تێیدا  فلیك بە ئۆتۆمێبێلێكی رەشی تایبەت لە فرۆكەخانەی بارسێلۆناوە بۆ یەكێك لە هۆتێلەكان دەگواسترێتەوە.

لە لایەكی دیكەیشەوە، خاڤی میگێل رۆژنامەنووسی ئیسپانیا ئاشكرای كردووە مووچەی ساڵانەی هانز فلیك لەگەڵ بارسێلۆنا تەنیا 3 ملیۆن یۆرۆیە، ئەم نرخەش زۆر هەرزانترە لەو مووچەی چاڤی لە بارسێلۆنا وەریدەگرت، رێك نیوەی مووچەكەی چاڤییە.

هەمان سەرچاوە، هێمای بۆ ئەوەش كردووە هەزرانی نرخی فلیك سەرنجی خوان لاپۆرتای راكێشاوە، بەوپێیەی لە نێو ئەو راهێنەرانەی ئێستا بێكارن، فلیك لە هەمووان هەزرانتر بوو.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە هانز فلیك لە ئەگەری بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ یەك ملیۆن یۆرۆی دیكە وەكو پاداشت وەردەگرێت. هەروەها لە ئەگەری بردنەوەی نازناوی لالیگا 750 هەزار یۆرۆی دیكەی پێدەدرێت.

هانز فلیكی 59 ساڵ، پێشتر وەكو یاریدەدەری یواكیم لۆف، مۆندیالی 2014ـی لەگەڵ ئەڵمانیا بەدەستهێناوە، 7 نازناویشی لەگەڵ بایرن میونشن بردووەتەوە لە نێویاندا نازناوێكی چامپیۆنزلیگشی تێدایە، چوار نازناویشی وەكو راهێنەری هۆفینهایم بەدەستهێناوە.