دووباره بۆمبارانی کەمپەکانی ڕەفەح کرا
سوپای ئیسرائیل دووباره كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی له ره‌فه‌ح بۆمباران كردووه و كوژراو و برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی سكای نیوزی به‌ریتانی، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 28ـی ئایاری 2024)، سوپای ئیسرائیل كه‌مپه‌كانی ئاواره فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی له ڕه‌فه‌ح بۆمباران كردووه، به‌هۆیه‌وه پتر له 20 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوونه.
له‌م باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین ڕایانگه‌یاندووه، ئیسرائیل كه‌مپه‌كانی ناوچه‌ی مه‌واسیی له ڕه‌فه‌ح بۆردومان كردووه.
ئیسرائیل ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه له ڕه‌فه‌ح ده‌ست پێ كردووه.
شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو له هێرشێكدا، بە هه‌شت مووشه‌ك، ئیسرائیل كه‌مپه‌كانی ڕه‌فه‌حی بۆمباران کرد و لە ئەنجامدا زیاتر له 50 كه‌س كوژران، ناتانیاهۆش ئه‌م پێشهاته‌ی به مه‌ترسیدار وه‌سف كرد.
هه‌روه‌ها بنیامین ناتانیاهۆ راشیگه‌یاندبوو، بۆردومانكردنی كه‌مپه‌كان له ره‌فه‌ح هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بوو و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یه‌وه ده‌كه‌ین.
گوتبوشی: "داواکاریی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە پەسەند ناكه‌ین".
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.