ئهمیر ساعدی: گرووپە چەکدارەکان هۆی تێکچوونی سەقامگیریی و ئاسایشی عێراقن

K24 – هەولێر:
شارهزایەکی ئهمنیی، ئاماژە بەوە دەکات، گرووپە چەکدارەکان هۆی تێکچوونی سەقامگیریی و ئاسایشی عێراقن، هەندێکیان پەیوەندییان لەگەڵ بڕیاربەدەستانی سیاسی هەیە بە تایبەتی لە بابەتی بازرگانی و کۆنترۆڵکردنی ڕێگاکانی بازرگانی.
ئهمیر ساعدی، شارهزای ئهمنیی، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە عێراق ڕێژەی تاوانکاری بەرز بووەتەوە، بە تایبەتی تاوانی ڕێکخراو، بەشی هەرە زۆرییان کاری تیرۆرستین، هەروەها بابەتی مامەڵەکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و دزەپێکردن و بە قاچاغبردنی و، دراوی ساختە و بە قاچاغبردنی شوێنەوارەکان، ئەمانە گەشتوونەتە ئاستێکی زۆر بەرز.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا، پێویستە هەماهەنگییەکی باشتر لەنێوان هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هەبێت بە تایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان، هەورەها زۆرێک لەو کەسانەی کە کاریان هێنانی دراوی ساختە بووە توانراوە بەشێکیان لە هەندێک ناوچەی عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی سلێمانی دەستگیر بکرێن.
ئەو شارەزاییە ئەمنییە دەڵێت: ئەو کەسانەی کاری ساختەکردنی دراو دەکەن ڕاهێنانی تایبەتیان وەرگرتووە، زۆر کاتیش کاری ساختەکرنی دراو لە دەرەوەی عێراق دەکرێت و دەهێندرێتە ناو وڵاتەکە.
هاوکات گوتیشی: گرووپە چەکدارەکان هۆکاری تێکچوونی سەقامگیری و ئاسایشی عێراقن، هەندێکیان پەیوەندییان لەگەڵ بڕیاربەدەستانی سیاسی هەیە بە تایبەتی لە بابەتی بازرگانیکردن و کۆنترۆڵکردنی ڕێگاکانی بازرگانی.