عومان ژمارەیەک ئەندامی تیمی کەشتییەکی بازرگانی لە گەرووی هورمز رزگاردەکات
دەسەڵاتدارانی عومان رایانگەیاند، 25 ئەندامی تیمی کەشتییەکی بازرگانییان رزگارکردووە، کە لە نزیک کەناراوەکانی پارێزگای موسەندەم لە گەرووی هورمز کراوەتە ئامانج.
ناوەندی ئاسایشی دەریایی عومان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، هێزی دەریایی عومان بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندەکە، پرۆسەیەکی رزگارکردنی بۆ 25 ئەندامی تیمی کەشتیی بازرگانیی RITI ئەنجامدا، کە ئاڵای پەنەمای هەڵگرتووە. ناوەندەکە روونیکردەوە، کەشتییەکە دوای ئەوەی کراوەتە ئامانج، ئاگرێکی گەورەی تێیدا کەوتووەتەوە و تیمی کەشتییەکە چاوەدێریی تەندروستیی پێویستیان بۆ کراوە.
براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە هەینی بڵاوکرایەوە، رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا سەرکەوتوو بوون لە پاککردنەوەی رێڕەوە سەرەکییەکانی گەرووی هورمز لە مینە دەریاییەکانی ئێران. کوپەر جەختیکردەوە، ئەمریکا لە ناوچەکە دەمێنێتەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی هەموو رێڕەوە سەرەکییەکانی گەرووی هورمز پارێزراو و بێ ئاستەنگ بمێننەوە.
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، سەردانی ژمارەیەک لە سەربازانی ئەمریکای کردووە کە لە ناوچەکە بڵاوکراونەتەوە و ژمارەیان لە 50 هەزار سەرباز زیاترە. کوپەر دووپاتیکردەوە، ئەمریکا لە هاوینی رابردووەوە هاوکاریی وڵاتانی کەنداو دەکات بۆ هەناردەکردنی زیاتر لە 1.5 ملیار بەرمیل نەوت لە رێگەی گەرووی هورمزەوە.
ئاژانسی ئاسایشی دەریایی بەریتانیا (UKMTO) رایگەیاند، مووشەکێکی نەناسراو بەر کەشتییەک کەوتووە لە دووری 40 میل دەریایی لە باشووری دوورگەی لاوانی ئێران، کە بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لەسەر کەشتییەکە. ئاژانسەکە لە ئێکس دووپاتیکردەوە، تیمی کەشتییەکە سەلامەتن و هیچ زیانێکی ژینگەیی تۆمار نەکراوە.
هەینی، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، سێ تانکەری نەوت لە گەرووی هورمز تووشی رووداو بوون. سوپا رایگەیاند، دوو لەو تانکەرانە لە کاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە لەو رێڕەوەی تاران بە نایاسایی ناوی دەبات، دەستبەسەر کراون. سوپا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو دوو کەشتییە سەرجەم سیستەمەکانی ئاراستەکردن و دیاریکردنی شوێنیان کوژاندبووەوە و بە پاڵپشتیی سوپای ئەمریکا هەوڵی پەڕینەوەیان دەدا.
سوپای پاسداران هیچ وردەکارییەکی لەبارەی سروشتی ئەو رووداوانە ئاشکرانەکرد، بەڵام رایگەیاند، کەشتییەکی دیکە کە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتووە بەر مینێکی دەریایی کەوتووە. ئەمەش سێیەم تانکەری نەوتە تووشی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە دەبێت. پێشتر و لە پێنجشەممەدا، سوپای ئێران رایگەیاندبوو، لانیکەم چوار تانکەری نەوت بەهۆی بەربوونەوەیان بە مین لە ناوچەکە راوەستاون.
ئێران داوای لە کەشتییەکان کردووە تەنیا ئەو رێڕەوە بەکاربهێنن کە تاران دیاریی کردووە و پەڕینەوەکانیان لەگەڵ سوپای وڵاتەکەدا هەماهەنگ بکەن، هەروەها ئەو رێڕەوە باشوورییەی نزیک کەناراوەکانی عومانە بە نایاسایی ناودەبات. لەدوای سەرهەڵدانی جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە 28ـی شوبات و هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کە بووە هۆی کوژرانی ئایەتوڵڵا عەلی.