مه‌سرور بارزانی: خەڵکی دەڤەری سۆران شایستەی ئەوەن خزمەت بکرێن
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، خەڵکی دەڤەری سۆران شایستەی ئەوەن خزمەت بکرێن.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 28ـی ئایاری 2024)، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: "خەڵکی دەڤەری سۆران قوربانییەکی زۆریان داوە و شایستەی ئەوەن وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان خزمەتیان بکرێت".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران نووسیوویه‌تی: "بەردەوام دەبین لە وەبەرهێنان لە هەموو شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان".
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی چوار پرۆژەی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دانا.
پرۆژه‌كان بریتیین له (ڕێگەی دووسایدی 40 مەتریی هۆڵی بۆنەکان – شەهیدانی ئازادی، پارکی ناوشار، پارکی نیشتمانی و ئۆڤەرپاسی دەروازەی سۆران)
دوای دانانی بەردی بناغەی ئەو چوار پرۆژەیە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی "ئەکواپارکی میرۆ لە شنگلبانێ" لە قەزای رواندز، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوەڕەسمی دانانی بەردی بناخەی پرۆژەکان لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، "ئێمە هەوڵ و کۆششمان بۆ ئەوە بووە کە وێڕای بارودۆخی سەختی ئابووری و دارایی، پرۆژەکانمان بۆ خزمەتی هاووڵاتییانمان لە سەرجەم دەڤەرەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن. بەرنامە و پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیه، تەنیا بایەخ بە شارە گەورەکان نەدرێت، بەڵکوو پێویستە لە پاڵ ئەوانیشدا شار و شارۆچکەکان گەشە بکەن و دیهاتەکانیشمان ببووژێنینەوە".
Thank you for your resilience Soran.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 28, 2024
We will keep investing throughout Kurdistan. pic.twitter.com/URvjZuTGjC