چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوا ده‌كات په‌له له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكرێت
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبووه‌وه و تێیدا داوا كرا په‌له بكرێت لە هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 28ـی ئایاری 2024)، به ئاماده بوونی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داواكرا په‌له له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكرێت.
هه‌روه‌ها چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی له پێویستی په‌سه‌ندكردنی خشته‌كانی بودجه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان كرده‌وه.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له 14ی 11ی ساڵی رابردوو، به‌بڕیارێك مافی ئه‌ندامییەتی له محه‌مه‌د حه‌لبووسی له په‌رله‌مان سه‌نده‌وه.
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی حه‌لبووسی، له 13ی 1ی 2024 یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان به سێ كاندیدی سووننه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ به‌ڕێوه چوو، له گه‌ڕی یه‌كه‌می ده‌نگدان شه‌علان كه‌ریم له پارتی ته‌قه‌دووم له‌كۆی 314 ده‌نگ 152 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، سالم عیساوی 97 ده‌نگ و مه‌حمود مه‌شهه‌دانیش 48 ده‌نگ.
بڕیاربوو گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی دروستبوونی پشێوی له‌ناو په‌رله‌مان، تۆماركردنی سكاڵا له دادگای فیدراڵی له‌دژی شه‌علان كه‌ریم و هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، دانیشتنه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دوا خرا.