فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌

له‌ نزیك سنووری رۆژئاوای كوردستان كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌

K24 – هه‌ولێر

فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا له‌ پارێزگای روحا له‌ نزیك سنووری رۆژئاوای كوردستان كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

فرۆكه‌ بۆ ئامانجی هه‌واڵگری و دۆزینه‌وه‌ به‌كار ده‌هات كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ ناوچه‌ی كانی غه‌زالان (ئاكچه‌كه‌له‌) له‌ پارێزگای روحا به‌هۆكارێكی نادیاره‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

دانیشتوانانی ناوچه‌كه‌ كه‌ هه‌موویان جووتیارن، جه‌نده‌رمه‌ی تورك له‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌.

كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی توركیا له‌ نزیك سنووری رۆژئاوای كوردستان له‌ كاتێك دایه‌ كه‌ سوپای تورك به‌ تانك و زرێپۆشه‌كانییه‌وه‌ چووه‌ ناو شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس و یارمه‌تی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دا ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ بگرن، پێش ئه‌وه‌ی كه‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن بۆ كۆنترۆڵی جه‌رابلوس.