سوودانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک کۆبووەوە
محەمەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ لایەنە سیاسییە براوەکانی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە، بۆ گفتوگۆ دەربارەی پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێی کەرکووک دوای پێنج مانگ لە کۆتایی هاتنی هەڵبژاردن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە(29ـی ئایاری 2024)، محەمەد شییاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سێیەم جار، لەگەڵ لایەنە سیاسییە براوەکانی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە، بۆ گفتوگۆ دەربارەی پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێی کەرکووک، دوای پێنج مانگ لە کۆتایی هاتنی هەڵبژاردن.
پاش 18 ساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە دوای هەڵبژاردنەکانی 2005 و ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر بەڕێوە چوو.
ڕۆژی سێشەممە (19ـی کانوونی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی بەرایی لایەنەکانی لە ئەنجوومەنی پارێزگاکان ڕاگەیاند، بەپێی ڕاگەیاندنەکە لە کەرکووک لایەنە کوردییەکان زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەست هێنا.