په‌كه‌كه به ڕفاندنی پێنج كچی عه‌ره‌ب له نزیك شنگال تاوانبار ده‌كرێت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پارێزگای نه‌ینه‌وا، چاره‌نووسی ئه‌و پێنج كچه عه‌ره‌به‌ی ئاشكرا كرد، كه له بارودۆخێكی ته‌مومژاوی له نزیك شنگال دیار نه‌مان.
له‌م باره‌یه‌وه عه‌بدولڕه‌حیم ئه‌لشه‌ممه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی دیار نه‌مانی ئه‌و پێنج كچه عه‌ره‌به له كۆمه‌ڵگه‌ی (أم الذيبان)ـی سه‌ر به ناحییه‌ی قه‌حتانییه‌ی نزیك قه‌زای شنگال، به مێدیایه‌كی عێراقی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و کچانە په‌یوه‌ندییان به ئه‌نجوومه‌نه‌كانی ئافره‌تانی سه‌ر به په‌كه‌كه كردووه.
ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌و پێنج كچه عه‌ره‌به په‌یوه‌ندییان به ئه‌نجوومه‌نێكی ئافره‌تانی سه‌ر به په‌كه‌كه كردووه، كاریان (ته‌جنید)كردنی لاوانه و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌یاندا، بڕه پاره‌یه‌كی كه‌میان پێ ده‌درێت، كه له نێوان 100 بۆ 200 دۆلاره.
ئه‌لشه‌مه‌ری باسی له‌وه‌ش كرد، گفتوگۆ له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پێنج كچه عه‌ره‌به له نێوان ژماره‌یه‌ك بنه‌ماڵه‌ی عه‌ره‌بی و سه‌ركردایه‌تیی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه ده‌ستی پێ كردووه. گوتیشی: "باوكی یه‌كێك له‌و كچانه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه كار ده‌كات".
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕایگه‌یاندبوو، پێنج كچ له كۆمه‌ڵگه‌ی (أم الذيبان)ـی سه‌ر به ناحییه‌ی قه‌حتانییه‌ی نزیك له قه‌زای شنگال دیار نه‌ماون.
دوای دیارنه‌مانی ئه‌و پێنج كچه، بنه‌ماڵه عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ستیان كردووه به گه‌ڕان به دوایاندا و هه‌ڕه‌شه‌شیان له لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی كردووه، به زووترین كات چاره‌نووسیان دیاری بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونیشی كرده‌وه، بنه‌ماڵه عه‌ره‌بییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه، لایه‌نی نادیار كچهكانیانی ڕفاندووه.
هه‌ر به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ته‌مه‌نی كچه‌كان له نێوان 13 تا 15 ساڵاندایە و په‌یوه‌ندییان به ئه‌نجوومه‌نه‌كانی ئافره‌تانی سه‌ر به په‌كه‌كه كردووه.