بایدن: بەهۆی بەکارهێنانی دەرزی سپیکەرەوە ترەمپ زیان بە مێشکی کەوتووە

جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گاڵتە بە نەیارە سیاسییە سەرەکییەکەی دۆناڵد ترەمپی کۆماریخوازی کرد و ڕایگەیاند، بەهۆی بەکارهێنانی دەرزی سپیکەرەوە تووشی زیان بە مێشکی بووە.

بایدن لە بانگەشەی هەڵبژاردندا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا بە گاڵتەجاڕیەوە گوتی: "ترەمپ پێت دەڵێت کە ئەو گەورەترین سەرۆکە و دەڵێت گەورەترین و باشترین سەرۆکی ڕەشپێستە لە مێژووی ئەمەریکادا".

سەرۆکی ئەمەریکا گوتیشی: "پێموایە دەرزییەکی زۆری سپیکەرەوەی لێداوە و هەربۆیە دەرزییەکەش کاریگەری لەسەر مێشکی دروستکردووە".

لە مانگی نیسانی 2020 ترەمپ کە ئەوکات سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بوو، لە میانی وتارێکدا لە کۆشکی سپی باسی لە ئەگەری بەکارهێنانی ماددەی تەعقیمکەر لە ناوخۆدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد. بەڵام دواتر نەیارانی سیاسی ترەمپیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە پێشنیاری دەرزی سپیکەرەوەی تەعقیمکەری کردووە.

بەرهەمهێنەرانی ئەم بەرهەمانە و شارەزایان چەندین جار دووپاتیان لەوە کردووەتەوە کە نابێت ئەو جۆرە دەرزیانە لە هیچ بارودۆخێکدا بخورێت.

بە پشتبەستن بە ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان و کۆبوونەوەکانی هەڵبژاردن، ترەمپ و بایدن پێشتر کاندیدکردنی خۆیان وەک کاندیدی سەرۆکایەتی لە هەڵبژاردنەکاندا مسۆگەر کردووە کە لە 5ـی نۆڤەمبەردا بەڕێوەدەچێت.

کاندیدکردنی ترەمپ دەبێت لە کۆنفرانسی نیشتمانی کۆمارییەکانی ئەمەریکا پەسەند بکرێت کە لە 15 تا 18ـی تەمموز لە شاری میلواکیی ویلایەتی ویسکۆنسێن بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە دیموکراتەکان لە کۆنفرانسی خۆیان لە شیکاگۆ لە 19-22ـی ئابدا کاندیدکردنی بایدن پەسەند بکەن. چونکە بایدن خۆی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کاندید دەکات.

تەعقیمکەری سپیکەرەوە کە بە "ئاوی چەقۆ" ناسراوە، گیراوەیەکی ئۆکسێنەرە کە بە شێوەیەکی باو وەک تەعقیمکەر و سپیکەرەوە بەکاردێت.