هۆکاری دەستنیشانکردنی کۆمپانی وەك راهێنەری یانەی بایرن میونشن ئاشکرابوو

دەستنیشانکردنی ڤینیسێنت کۆمپانی وەك راهێنەری نوێی بایرن میونشنی ئەڵمانی، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و ئەمڕۆ هۆکارەکەی ئاشکرابوو.
رۆژی چوارشەممە 2024/5/29 یانەی بایرن میونشن بە فەرمی تاکو ساڵی 2027 کۆمپانی کرد بە راهێنەری یانەکەی.
ڤینیسێت کۆمپانی وەرزی 2023-2024 راهێنەری یانەی بێرنلی ئینگلیزی بوو، یانەکە لە ریزبەندی 19ی خولەکە کۆتایی بە وەرزەکەی هێنا و لە چامپیۆنزلیگەوە دابەزی بۆ چامپیۆنزشیپ.
رۆژی دووشەممە 2024/5/27 یانە ئەڵمانییەکە بڵاویکردەوە، کە لەگەڵ یاریزانەکەی پێشووی مان سیتی گەیشتوونەتە رێککەوتن و دەیکەن بە راهێنەری یانەکەیان، ئەمەش لە میدیاکان دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
فابریزۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری وەرزشی دەڵێت: پێش ئەوەی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانی بکەن، کارگێڕی بایرن میونشن لەبارەی بە کۆمپانی پرسیان بە پێپ گواردیۆلا کردووە.
گواردیۆلا بە کارگێڕی یانە باڤارییەکەی گوتووە: کۆمپانی راهێنەرێکی بەتوانایە، کوڕێکی زیرەکە و خاوەن بیرۆکەی خۆیەتی بۆ راهێنەرایەتی بایرن میونشن.
فابریزۆ دەشڵێت: قسەکانی گواردیۆلا بەتەواوی کاریگەری لەسەر کارگێڕی یانەکە داناوە و بڕیاریان داوە هاوڕێکەی پێپ بکەن بە راهێنەری یانەکەیان.
ڤینیسێت کۆمپانی پێشتر کاپتن و یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی بوو، هەروەها هاوڕێیەکی نزیکی پێپ گواردیۆلایە، وەرزی رابردوو راهێنەرایەتی یانەی بێرنلی ئینگلیزی دەکرد.