دوو باندی دزیکردن دەستگیرکران

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوو باندی دزیکردنیان لە دەربەندیخان دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی ئایاری 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس چاودێرییان خسته سه‌ر چوار تۆمه‌تبار كه به‌نیازی دزیكردن بوون لە شارۆچکەی ده‌ربه‌ندیخان، له‌هه‌ڵمه‌تێكی هاوبەشی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخان و بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان و هەوارەبەرزە و پیشەسازی، توانرا هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تباران دانیان بە تاوانەکانیان ناوە كه به‌مه‌به‌ستی دزیکردن چونه‌ته ئەو شارۆچکەیە.
هەروەها لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوتووە، یەکێک لەتۆمەتبارەکان لەگەڵ باندێکی تری دزیکردندا کار دەکات، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارانی باندەکەی دیکەش بەهاوکاری نەهێشتنی تاوانی کەلار دەستگیربکرێن.
ڕاشیگەیاند، ئێستە تۆمه‌تباران (د، یـ، ع - ع، چ، ج - د، ج، س - أ، ع، م - أ، أ،م) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.