سامان بەرزنجی: توانای پزیشکی جوانکاری لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی

وەزیر تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایەگایدن، ئەو هاووڵاتییانەی کوردن و لە دەرەوەی وڵاتن بۆ جوانکاری ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن کە ئەوەش تونای پزیشکانی کوردستان دەردەخات کە لە ئاستێکی بەرزدان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی ئایاری 2024، د. سامان بەرزنجی، وەزیر تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، جێگەی خۆشحاڵییە لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری دروستبووە، ساڵانی ڕابردوو ئەم جۆرە پسپۆڕییە نەبوو لە هەرێمی کوردستان، یاخود بە پەنجەی دەست دەژماردران.

بەگوتەی ئەو وەزیرە، "هەرێمی کوردستان ئێستە خاوەنی زۆر لە پزیشکی جوانکاریی پسپۆڕی وردە، بە دەرئەنجام و دەستی کارکردن و ئیشکردن تواناکانی پزیشکانی ئێمە ئەگەر باشتر نەبێت هیچی کەمتر نییە لە پزیشکانی دەرەوە، زۆربەی زۆریشیان ئاشنان بە نوێترین ڕێکاری و ڕێنماییەکانی پزیشکی لەم کارە، زۆربەشیان کارەکانیان لە چارەکردنی نەخۆشەکانیان دەبینن".

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستە ڕوو، "هاووڵاتییانەی کوردن و لە دەرەوەی وڵاتن، بۆ جوانبکاری ڕوو لە کوردستان دەکەن کە جێگەی شانازییە کە ئاستی توانای پزیشکی ئێمە لە ئاستێکی بەرزدایە، بەڵام چەند کێشەیەکی دیکە هەیە کە کاریگەری لەسەر کەرتی تەندروستی دروست دەکات".