نەتەوە یەکگرتووەکان سزای کۆمپانیا چینیەکان دەدات

جێگری یەکەمی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر کۆمپانیا چینییەکان دا بە بیانووی پشتیوانیی کۆمەڵگەی پیشەسازیی بەرگریی ڕووسیا.
کورت کامپبێل، جێگری یەکەمی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سەبارەت بە دانانی بانکەکانی چین لە لیستی ڕەشدا دەڵێت، "پێموایە ئێمە پێش هەموو شتێک سەرنجمان لەسەر کۆمپانیا چینییەکانە کە زۆر پاڵپشتی ڕووسیا دەکەن".
کامپبێل دەشڵێت: " ئێمە گرنگی بە دامەزراوە داراییەکانیش دەدەین، هەنگاوەکان نەک تەنها لە لایەن ئەمەریکاوە، بەڵکو لەلایەن وڵاتانی دیکەشەوە دەگیرێنە بەر، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ناڕەزایی قووڵمان لە پشتیوانیکردنیی چین بۆ ڕووسیا".
پێشتر لیو بینگیۆ گوتەبێژی باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆن ڕایگەیاندبوو، ئەمەریکا زانیاری چەواشەکارانە بڵاو دەکاتەوە کە چین پاڵپشتی سەربازی ڕووسیا دەکات.
بە گوتەی ئەو، پەکین چەکی بۆ هیچ لایەنێکی ململانێی ئۆکرانیا دابین نەکردووە و هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان چین و ڕووسیاش دژی هیچ لایەنێک نییە.