ئەمشەو دۆرتمۆند دەیەوێت سیناریۆی 49 ساڵ لەمەوبەر دووبارە بكاتەوە

بۆرووسیا دۆرتمۆند بۆ جاری سێیه‌م له مێژوو ده‌گاته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ و پێشتر له ساڵی 1997 ناسناوه‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار برده‌وه، له مێژووی چامپیۆنزلیگش ته‌نیا سێ یاریی له ریال مه‌درید بردووه‌ته‌وه و ئه‌م یارییه‌ش دواین یاریی ماركۆ رۆیسی ده‌بێت به درێسی بۆرووسیا دۆرتمۆند.
بۆرووسیا دۆرتمۆند به دروشمی ده‌ریای ئارام كه‌شتیوانی لێهاتوو دروست ناكات، به‌شداری وه‌رزی 2023 بۆ 2024ـی چامپیۆنزلیگی كرد كه‌وته كۆمه‌ڵه‌ی ئاگرینه‌وه هاوشانی پاریس سانجێرمان و نیوكاسڵ یونایتد و ئه‌یسی میلان ركابه‌ری كرد و به پله‌ی یه‌كه‌م قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی تێپه‌ڕاند و گه‌یشته قۆناخی شازده و كه‌وته به‌رامبه‌ر پی ئێس ڤی ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندی و به كۆی هه‌ردوو یاریی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك بلیتی قۆناخی هه‌شتی بڕی.
دۆرتمۆند له قۆناخی هه‌شت رووبه‌رووی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بووه‌وه و له یاریگه‌ی وان‌دا میترۆپۆلیتانۆ به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك دۆڕا، به‌ڵام زەردەواڵەكانی له یاریی گه‌ڕانه‌وه و له یاریگه‌ی سیگناڵ ئیدونا پارك و له‌به‌رده‌م هانده‌ره‌كانی وانه‌ی كۆڵنه‌دانی فێری دێیگۆ سیمیۆنی و تیپه‌كه‌ی كرد و به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و به كۆی ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریی گه‌یشته یاریی پێشكۆتایی و له‌وێش دووباره چاوی به چاوی به پاریس سانجێرمان كه‌وته‌وه كه له هه‌مان كۆمه‌ڵه یارییان كرد.
دۆرتمۆند له یاریی چوون و هاتن به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له پاریس سانجێرمانی برده‌وه و به‌كۆی هه‌ردوو یاریی به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا و بۆ جاری سێیه‌م له مێژوو گه‌یشتنه یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
دۆرتمۆند له مێژوودا یه‌ك جار ئه‌ویش له ساڵی 1997 ناسناوه‌كه‌ی به‌رز كردووه‌ته‌وه و پێش 11 ساڵیش له هه‌مان یاریگه و له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ به بایرن میونشنی هاونیشتمانی دۆڕان.
له‌م یارییه ماركۆ رۆیس دوای 12 ساڵ له پۆشینی درێسی دۆرتمۆند دواین یاریی به درێسه زهردهكهوه ده‌كات و ماڵئاوایی له یانه دڵخوازه‌كه‌ی ده‌كات كه رۆیس به‌هیوایه ناسناوێكی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ زه‌رده‌واڵه‌كان بباته‌وه<
دۆرتمۆند له خولی نێوخۆیی له خانه‌ی پێنجه‌م كۆتایی به وه‌رزه‌كه هێنا به بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگ دوای بایرن میونشن له وه‌رزی 1974 بۆ 1975 كه ئه‌وكات خانه‌ی ده‌یه‌می بۆندزلیگا بوو، به‌ڵام بووه پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ ده‌بێته دووه‌مین یانه به كه‌مترین خانه له خولی نێوخۆیی جامه گوێچكه‌داره‌كه به‌رز بكاته‌وه.
بۆرووسیا دۆرتمۆند له مێژووی چامپیۆنزلیگ 14 جار رووبه‌رووی ریال مه‌درید بووه‌ته‌وه و ته‌نیا سێ سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر شاهانه‌كان به‌ده‌ست هێناوه له پێنج یاریی به‌رامبه‌ربوون و له شه‌ش یارییش زه‌رده‌واڵه‌كان دۆڕاون.




