ئه‌پیكور: گۆڕانكاریی له گرێبه‌سته‌كان له‌كاتی رێككه‌وتن له‌به‌ر چاو ده‌گرین

كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان ناسراو به ئه‌پیكۆر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان واژۆ بكرێت و پێویستییان به گۆڕانكاری هه‌بێت، له‌به‌ر چاوی ده‌گرن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 1ـی حوزه‌یرانی 2024)، كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان ناسراو به ئه‌پیكۆر، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس تویته‌ری پێشوو) ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی عێراق و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وت واژۆ بكرێت و گرێبه‌سته‌كان پێویستییان به گۆڕانكاری هه‌بێت، كۆمپانیاكانی ئه‌ندام له ئه‌پیكۆر ئه‌وه له‌به‌ر چاو ده‌گرن.
پێشتر مایڵز كاگینز گوته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان (ئه‌پیكور)، له میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندبوو، ئه‌پیكۆر پێشوازی له پێكهێنانی ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، كه له‌لایه‌ن وه‌زیری نه‌وتی عێراقه‌وه راگه‌یه‌ندرا، به ئامانجی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی بۆری نه‌وتی عێراق – توركیا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندبوو، وه‌ك كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری نه‌وت، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاگادار بكرێینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆمان له‌و دانووستانانه بگێڕین.
پێشتریش حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لەو کێڵگانەی دەکەونە هەرێمی کوردستان کارا دەکەینەوە.
هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، كۆبوونه‌وه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوویان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له هه‌ولێر له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی ئه‌نجامی ئه‌رێنی بووه و به‌مزووانه هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه و لایه‌نی توركیش ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و بابه‌ته كردووه.