زه‌كیه سه‌ید ساڵح: كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی كوردستان ژیانێكی باشتر و ئاسووده‌تریان هه‌بێت

بریكاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، مه‌به‌ستیانه بۆ پاراستنی منداڵان له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته كار بكه‌ن كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سند ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 1ـی حوزه‌یرانی 2024) زه‌كیه سه‌ید ساڵح، بریكاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی گوت، دیدگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به منداڵان ڕه‌نگ ده‌داته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان ژیانێكی باشتر و ئاسووده‌تریان هه‌بێت.
زه‌كیه سه‌ید ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له چوارچێوه‌ی ئه‌و دیدگه ستراتیجه‌ی حكوومه‌ت، پڕۆژه‌یاسایه‌كی تایبه‌ت به پاراستنی مافه‌كانی منداڵ ئاماده كردووه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه بۆ ئه‌وه‌ی په‌سند بكرێت.
بریكاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی باسی له‌وه‌ش كرد، مه‌به‌ستیانه بۆ پاراستنی منداڵان له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته كار بكه‌ن كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سند ده‌كرێت.
زه‌كیه سه‌ید ساڵح گوتیشی، سیسته‌می خێزانی جێگره‌وه یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی كردوویانه به‌مه‌به‌ستی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان له‌ناو خێزاندا و ڕۆڵی ئه‌رێنی له په‌روه‌رده‌كردندا ده‌بینێت.