ناتانیاهۆ: هێرشی غەززە ڕا ناگرین تاکو حەماس لەناو نەبەین

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل (وێنە: AP)
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل (وێنە: AP)

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئاگربەستی هەمیشەیی لە کەرتی غەززە ڕوونادات تاکوو بزووتنەوەی حەماس لەناو نەچێت. ئەمەش گومانی خستۆتە سەر لێکدانەوەی ئەو پێشنیازە ئاگربەستەی کە لەلایەن جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکاوە ڕاگەیەندراوە و بزووتنەوەکەش پێشوازی لێ کردووە.

بایدن ڕایگەیاند، ئیسرائیل پێشنیازی ڕێککەوتنێکی کردووە کە ئاگربەستی شەش هەفتە لە خۆدەگرێت، لەگەڵ کشانەوەی بەشێکی سوپای ئیسرائیل و ئازادکردنی بەشێک لە بارمتەکان.

بایدن جەختی کردەوە، ئەو پێشنیازە ئایندەیەکی باشتر لە غەززە دروست دەکات، بەبێ ئەوەی حەماس لە دەسەڵاتدا بێت، حەماس هیچ ئاماژەیەکی نەدا کە ئایا دەست لەکار دەکێشێتەوە یان دەستبەرداری چەکەکانی بێت.

بەڵام نەتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، گفتوگۆی ئەوەی کە ئیسرائیل کاتێک ڕازی دەبێت بە دانووستان کە بۆ هەمیشە توانای سەربازی و سەرکردایەتی حەماس لەناو بچێت، بەڵام ئەم گفتوگۆیە لەسەر مێزەکە نەبووە.

نەتانیاهۆ بەڵێنی دا بەردەوام بێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی حەماس تا گەیشتن بە ئامانجەکانی جەنگ.

حەماس ڕایگەیاند، ئامادەیە بە شێوەیەکی ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ هەر پێشنیارێک بکات کە لەسەر بنەمای ئاگربەستی هەمیشەیی و کشانەوەی تەواوەتی لە کەرتی غەززە بێت.

لای خۆیەوە ئەمەریکا، قەتەر و میسر داوایان لە حەماس و ئیسرائیل کرد کە ڕێککەوتنێک کۆتایی پێبهێنن ئەو بنەمایانە بەرجەستە بکەن کە بایدن لە 31ـی ئایاری 2024دا داینابوو بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە.

دانوستانەکانی ئاشتی بە نێوەندگیری میسر و قەتەر بە پاڵپشتی ئەمەریکا، ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی ناکۆکی لەسەر خاڵە سەرەکییەکان لە دۆخێکی خراپدایە.

ئیسرائیل دەیەوێت شەڕەکە بوەستێنێت تەنها بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، هەروەها دەڵێت دوای ئەوە دەست پێ دەکاتەوە بۆ نەهێشتنی بزووتنەوەی حەماس.

Fly Erbil Advertisment