کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییان

ڤیزەی ئەمەریکا
ڤیزەی ئەمەریکا

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر هۆشداریی دەداتە ئەو هاووڵاتییانەی کە دەیانەوێت داوای ڤیزەی گەشتکردن بۆ ئەمریکا پێشکەش بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2ـی حوزەیرانی 2024، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە پەیامێکدا بۆ ئەوانەی دەیانەوێت داوای ڤیزەی ئەمەریکا بکەن دەڵێت، مەهێڵە هەڵتبخەڵەتێنن، تەنها شوێن کە پارەی ڤیزەی گەشتیاریی ئەمریکای لێوە دەدرێت، یەکێک لە لقەکانی بانکی بەغدایە.

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەلێر بە هاووڵاتیان دەڵێت، ئەگەر پەیوەندییان پێوە کردیت بە( نامە، تەلەفۆن، ئیمەیڵ) بۆ ناردن و حەواڵە کردنی پارە لە بەرامبەر پێدانی ڤیزە، پێویستە وەک ساختەکاریی بیبینی و خۆتی لێ بەدوور بگریت.

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لینکێکی بڵاو کردوەتەوە کە زانیاریی دەربارەی شێوەی دروستیی پێشکەشکردنی داواکاریی بۆ ڤیزەی ئەمەریکای تێدایە، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان نەکەونە تەڵەی ساختەکاریی.

ئەمە لینکەکەی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکایە بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزە.https://iq.usembassy.gov/visas-erbil/