سۆلین یونس: دەمانەوێ گۆڕانکاریی لە ئابووریی بکەین

سۆلین یونس، نوێنەری کۆلێژی بازرگانی لە زانکۆی ئەمەریکی-کوردستان لە دهۆک لە دهۆک
سۆلین یونس، نوێنەری کۆلێژی بازرگانی لە زانکۆی ئەمەریکی-کوردستان لە دهۆک لە دهۆک

نوێنەری قوتابیانی کۆلیژی بازرگانی لە زانکۆی ئەمەریکی-کوردستان لە دهۆک دەڵێت، دەمانەوێ گۆڕانکاریی لە ئابووریی بکەین.

رۆژی یەکشەممە (2ـی حوزەیرانی 2024)، سۆلین یونس، نوێنەری کۆلێژی بازرگانی لە ئاهەنگی خولی شەشەمی دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک گوتارێکی پێشکەشکرد و گوتی، ئاسان نەبوو لە شوێنێک گەورە بێت کاتێک بەرهەمهێنان لە پەروەردەی ئافرەتان بەشێوەیەکی کەم سەیر دەکرا، ئەمڕۆ ئەوە ڕەت دەکەینەوە و سنوورەکان ڕەت دەکەینەوە.

سۆلین گوتی، دایکی من هەمیشە پشتیوانی منی دەکرد بۆ پەروەردە و فێرکردن، ئەو پێی وابوو پەروەردە کلیلی سەرکەوتنە بۆ پێشووەچوون.

سۆلین ئاماژەی بەوە کرد بازرگانیی تەنها بەرهەمهێنان و گۆڕانکاریی نییە، بەڵکو دەربارەی بەرهەمهێنان و سەرکرادیەتی کردنی گۆڕانکارییە، گوتی، من توانیم بیرۆکەی کورد هارڤێس بەرهەم بێنم، بەو هیوایەی بتوانم ئاسایشی خۆراک بەدەست بێنم و بتوانین گۆڕانکاریی لە ئابووریی بکەین.

سۆلین تیشکی خستە سەر ئەوەی بیرۆکەی ئەو پشتیوانی کردنە لە جووتیاران کە ماوەیەک دووچاریی ئالنگاریی بوونەوە لە ساغ کردنەوەی بەرهەمەکانیان، گوتی، ئامانجی من ئەوەیە شیوازێکی نوێی کشتوکاڵی نوێ بەرهەم بێنین بۆ ئەوەی بەرهەمیی جووتیاران زیاتر بکەین و بازاڕیان بۆ بدۆزینەوە.

گوتیشی، پەروەدەکردنی ئافرەتێک واتا پەروەردەکردنی کۆمەڵگەیەک و وڵاتێک، ئێمە دەتوانین وڵاتی خۆمان ئاوەدان بکەینەوە، دەتوانین وڵاتێکی یەکگرتوو و سەرکەوتوو دروست بکەین.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (2ـی حوزەیرانی 2024) بە ئامادەبوونی لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک و سەرۆکی موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت، ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو.

لە ئاهەنگەکەدا مەسرور بارزانی دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک  و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گوتارێکی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد و تێیدا جەختی لەوە کردەوە کە بەدرێژایی ئەم چەند ساڵە، زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بووەتە بەردی بناخەی تێڕوانینی ئێمە بۆ کوردستان وەک نەتەوەیەکی زانستخواز و خاوەن زانست؛ شوێنێک بووە گەلی ئێمەی لەڕێگەی فێربوون و پەروەردەوە بە جیهان بەستووەتەوە.